كەسایەتیەکی سیاسی ناسراوی عێراق لە ڕووداوێکی تەقینەوەدا ئۆتۆمبێلەکەی کرایە ئامانج

كەسایەتی سیاسی ناسراوی عێراق غەیس تەمیمی لە ڕووداوێکی تەقینەوەدا لە یەکێک لە شەقامەکانی بەغدای پاتتەخت ئۆتۆمبێلەکەی کرایە ئامانج. 

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی (شەفەق نیوزی) ڕاگەیاندووە" درەنگانی شەوی ڕابردوو لە شەقامی ئەمیرات لە ناوچەی مەنسووری بەغدای پایتەخت، لە ڕووداوێکی تەقینەوەدا ئۆتۆمبێلی غەیس تەمیمی كەسایەتی سیاسی ناسراوی عێراق کراوەتە ئامانج". 

وتیشی" پێدەچێت تەقینەوەکە لە ڕێگەی تەقینەوەیەکەوە ڕوویدا بێت کە بە تایەی ئۆتۆمبێلەکەوە بەستراوەتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، تەقینەوەکە زیانی بە تایەی ئۆتۆمبێلەکە گەیاندووە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە.


AM:08:37:15/08/2023