دێرێ بەرهەمێكی جیاوازی بڵاوکردەوە (ڤیدیۆ)

کچە گۆرانیبێژی لاوی سلێمانی دێرێ ئارام نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بڵاوکردەوە. 

(ئەفسونگەر) نوێترین کاری هونەری دێرێ ئارامە کە لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوب بەشێوەی ڤیدیۆ گرافیک بڵاوکردووەتەوە. 

تێكستی گۆرانییە نوێکەی دێرێ لەلایەن خۆی و ئەسرین یوسفزادە نوسراوە، وەفایار ئاوازەكەی بۆ داناوە، دڵزار عابدی گۆرانییەكەی بۆ تۆماركردوە، هومان ئازما کاری میکس و ماسترینگی بۆ ئەنجامداوە.

دێرێ ئارام ساڵی (٢٠٠٠) لە خانەوادەیەکی هونەری شاری سلێمانی لەدایکبووە، دەرچووی بەشی میوزیکی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە، سەرەتای دەرکەوتنی دێرێ بۆ چوار ساڵ لەمەو پێش دەگەڕێتەوە، کە لەگەڵ هونەرمەندی کورد هەڵوێست بە گۆرانی هاوبەشی (ژیان لەگەڵ تۆ) ناوبانگی پەیدا کرد، هاوکات جگە لە (بیبینە) خاوەنی دوو بەرهەمی تایبەت بە خۆیەتی.


AM:09:28:15/08/2023