باری تەندروستی هونەرمەند (شوکر خەیات) تێکدەچێت

گۆرانیبێژ و هونەرمەندی ناسراوی کورد شوکر خەیات ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ باری تەندروستی تێکدەچێت و بەپەلە دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە. 

شكور خەیات كە بە یەکێک لە هونەرمەندە ناوە دیارەكانی مەقامی كوردی دادەنرێت، ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەوە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێرەو باری تەندروستی تێکچووە.

شوكر محەممەد قادر کە بەهۆی پیشەکەیەوە بە (شوکر خەیات) ناسراوە لە ساڵی (١٩٤٠) لە گوندی قەڵخانلوی ناوچەی داوێ لە ئیدارەی گەرمیان لە دایکبووە.
 
لە ساڵی (١٩٥٥) دەستی بە کاری هونەری و گۆرانی وتن کردووە، لە (١٩٦٧) ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی پێنج كچ و سێ كوڕە، ناوبراو لە تەمەنێکی زوو شارەزاییەکی زۆری لە مەقاماتی (ئەڵڵاوەیسی، قەتار، ئای ئای، سێگا، چوارگا، نەهاوەند، عەجەم، حیجاز و سەبا) چەند جۆرێکی دیکە پەیدا کردووە و خاوەنی زیاتر لە سەت بەرهەمە.
 
هونەرمەند شوکر خەیات لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ شاری کەرکوکی بەجێهێشتووە و نیشتەجێ شاری هەولێرە. 


PM:01:23:15/08/2023