ئۆتۆمبێلێکی وەزارەتی دارایی عێراق لە نزیک بازگەیەکەی شاری کەرکوک وەرگەڕا

ئۆتۆمبێلێکی وەزارەتی دارایی عێراق کە پارەی بۆ پارێزگای سلێمانی دەگواستەوە لە نزیک بازگەی چیمەن لە شاری کەرکوک وەرگەڕا و دووسەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو ئۆتۆمبێلەی وەرگەڕاوە سەر بە وەزارەتی دارایی عێراقە و پارەی لە بانکی ناوەندییەوە بۆ پارێزگای سلێمانی دەگواستەوە، ئۆتۆمبیلەکە بە جۆرێک دروستکراوە کە ناتوانرێت تێکبشکێنرێت و تەنها کارمەندەکانی بانکی ناوەندی دەتوانن بیکەنەوە.

لە ئێستادا هێزیكی ئەمنی چاودێری ئۆتۆمبیلە وەرگەڕاوەکەدەکات و  هاتووچۆی دەوروبەری ئۆتۆمبێلەکەیان قەدەغەکردووە، تائەوکاتەی کارمەندانی بانکی ناوەندی دەگەن و پارەی نێو ئۆتۆمبێلەکە دەردەهێنن.

تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەک نەدراوە لەسەر ئەوەی ئەم بڕە پارەیە بۆ کام دام ودەزگایەی حکومەت دەنێردرا.



PM:04:38:15/08/2023