پاشنیوەرۆی ی ئەمڕۆی هەینی ئاگرێکی گەورە لە کێلگەی غازی کۆرمۆ کە دانا غاز بەرهەمی تیا دەهێنێت و دەکەوێتە باشوری چەمچەماڵەوە کەوتۆتەوە.
هەرچەندە تا ئێستا کۆمپانیای دانا غاز هیچ راگەیاندنێکی لەو بارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت ئەو ئاگرە لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگرە لە پووش و پەڵاشی ناو کێڵگەکە، یان هەبوونی کێشەیەکە.
لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٠٧ دا دانەگاز و کرێستن پێترۆڵیەم گرێبەستیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆکرد بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگە گازییەکانی کۆرمۆ و چەمچەماڵ لە هەرێمی کوردستان، گرێبەستەکە لە بەرهەمهێنان، بەبازاڕکردن و فرۆشتنی گاز و بەرهەمەکانی پێکدێت. دوای ١٥ مانگ لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستکرا بە بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی.
لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٨ توانرا بۆ مەبەستی پیشەسازی سوود لە گازە وەربگیرێت.