لە ڕووداوێکدا کارمەندێکی پاراستنی فرۆکەخانەی کەرکوک گیانی لەدەستدا

لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە نێو فڕۆکەخانەی سەربازی کەرکوک، کارمەندێکی پاراستنی فڕۆکەخانەکە گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی راگەیاندووە" بەهۆی شۆرتی کارەباوە لە یەکێک لە تاوەرەکانی چاودێری نێو فڕۆکەخاکەی کەرکوک ئاگرێکی گەورە کەوتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئاگرەکەوە کارمەندێکی پاراستنی فرۆکەخانەکە گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش برینداربووە. 


AM:08:45:19/08/2023