"ملیۆنێك و 700 هەزار منداڵ لە عێراق لە مافەكانیان بێبەشكراون"


وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایدەگەیەنێت، ڕێژەی ئەو منداڵانەی كار دەكەن لە عێراقدا دەگاتە 7%، واتا ملیۆنێك و 100 هەزار منداڵ لە مافەكانیان زەوت بێبەشكراون.

عەبدولزەهرە ئەلهنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە رۆژنامەی (سەباح)ی راگەیاندوە، منداڵانی عێراق وەك منداڵانی هاوتەمەنەكانیان لە وڵاتانی جیهان، پێویستە منداڵیی خۆیان بژین و چێژ لە كەشوهەوای یاریكردن و پەروەردە وەربگرن لەبری ئەوەی لە بازاڕدا كاربكەن بەتایبەتی لە توێژە هەژارەكانی كۆمەڵگادا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردوە، هەرچەندە ڕێژەی ئەو منداڵانەی كار دەكەن لە عێراقدا دەگاتە 7%، بەڵام ئەو ئامارە بەكەم دادەنرێت، ئەوەش بەو مانایەیە كە ملیۆنێك و 100 هەزار منداڵ لە مافەكانیان زەوت بێبەشكراون.

ئەلهنداوی روونیكردۆتەوە، منداڵان  بەدەست جیاكاری لە نێوان نێر و مێدا دەناڵێنن لە لایەنی پەروەردەیی و كات بەسەربردن،  بە تایبەت لە ناوچە گوندنشینەكان و پاراستنیان بەرپرسیارێتی هەم دەوڵەت و هەم كۆمەڵگایە.



PM:02:16:19/08/2023