حکومەتی عێراق نەوتی سپی و بەنزینی ٤٥٠ دیناری ڕەوانەی هەرێم دەکات

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" بڕیارە حكومەتی عێراق نەوتی سپی و بەنزین بە نرخی پاڵپشتیكراو ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكات". 

شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٣ ڕایگەیاند" لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پێداگریمان كردووە لەسەر ناردنی پشكی نەوتی سپی و بەنزین بە نرخی پاڵپشتیكراو بۆ هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق". 

دەشڵێت" سەرۆك وەزیران ڕەزامەندی داوە و وەزارەتی نەوتی ڕاسپاردووە بۆ ناردنی پشكی هەرێم لە نەوت و بەنزین، لە ئێستاشدا لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق تاوەكو پشكی هەرێم دیاری بكەن و بڕیارە بەم زووانە ئەو پشكە دیاری بكات و ڕەوانەی هەرێم بكرێت". 


PM:02:22:20/08/2023