بومەلەرزە لە شارێكی عێراق دەدات


ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك بە گوڕی ٣.٤ پلەی رێختەر لە رۆژهەڵاتی زۆنگاوەكانی حەوێزە لە پارێزگای بەسڕە روویدا.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە "بوومەلەرزەیەك بە گوڕی ٣.٤ پلەی رێختەر لە سنوری نێوان باشوری عێراق و ئێران روویدا، بوومەلەرزەكە چەقەكەی لە رۆژهەڵاتی زۆنگاوەكانی حەوێزەی سەر بە پارێزگای بەسرە بووە".

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە "بوومەلەرزەكە لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەستی پێنەكراوە و تا ئێستا هیچ زیانێكی گیانی یان ماددی تۆمارنەكراوە".






PM:04:52:21/08/2023