عێراق.. لە هۆڵی تاقیکردنەوەکاندا خوێندکارێک منداڵی بوو

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٣ لە یەکێک لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم لە ناوچەی ڕەسافەی بەغدای پایتەختی عێراق خوێندکارێک منداڵی بوو.

کەریم سەید وتەبێژى فەرمی وەزارەتى پەروەردەى عێراق، لە هەژماری تایبەتى خۆى لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتى" بەیانی ئەمڕۆ لە کاتى ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانى خولى دووەم لە پەروەردەى سێی رەسافە لە بەغداد، خوێندکارێک منداڵەکەى لە دایکبووە". 

وێڕای پیرۆزباییکردن لە دایکی منداڵەکە، وتەبێژەکەی وەزارەتی پەروردەی عێراق سوپاسی مامۆستایانی هۆڵی تاقیکردنەوەکە دەکات کە هاوکاری دایکەکەیان کردووە لە کاتی لەدایکبوونی منداڵەکەیدا.


AM:09:48:22/08/2023