قامیشلۆ.. تورکیا ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج کە ژمارەیەک رۆژنامەنوسی تێدابووە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە شارێکی ڕۆژئاوای کوردستان کردە ئامانج کە ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسی هەڵگرتبوو. 

به‌پێی هەواڵی ئاژانسی هاوار نیوز، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا ئۆتۆمبیلێکی لەسەر ڕێگەی قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان کردە ئامانج. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ئۆتۆمبێلەی فڕۆکەکە کردیە ئامانج ژمارەیەک رۆژنامەنوسى ژن و پیاوی تێدابووە کە زیانی گیانی و ماددی لێکەوتووتەوە.


PM:07:30:23/08/2023