پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ سوپای تورکیا گوندێکی سەر بە کانتۆنی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کرد.
ئاژانسى فورات نیوز بڵاوىکردەوە، کەمێک پێش ئێستا دەوڵەتی تورکیا گوندی بین-یان لە ناوچەی شێراوای سەر بە کانتۆنی عەفرین بۆردوومان کرد.
تا ئێستا زیانە گیانى و مادییەکانى بۆردوومانەکە نەزانراوە.