ڤیدیۆ.. هەردی سەلامی بەرهەمێكی نوێ پێشكەش بە هەوادارەکانی دەكات

گۆرانیبێژی لاوی کورد هەردی سەلامی نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوكردەوە.

هەردی سەلامی لە پێگەی فەرمی خۆی لە یوتیوب نوێترین بەرهەمی کاری هونەری خۆی بەناوی (ئەمجارە) بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوكردەوە کە لە تێكست و ئاوازی خۆیەتی، ئەفشین شوكری كاری میوزیك ئەڕێنجمێنتی بۆ كردووە و لە دەرهێنانی ئەڵتان نوریە.

هەردی سەلامی لە ساڵی (١٩٨٧) لە سلێمانی لەدایكبووە و خاوەنی چوار براو سێ خوشكە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، دواتر دەستی بە کاری هونەری کردووە و چەند ساڵێکە ژیانی هاوسەری لەگەڵ پەریسا موکری پێکهێنا. 

هەردی سەرەتا کاری دەرهێنانی کردووە و چەند ساڵێکیشە سەرقاڵی گۆرانییە و لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگێکی زۆری دەرکردووە. 


PM:01:06:26/08/2023