عێراق دەیەوێت بەرهەمهێنانی غاز زیاد بكات

کۆمپانیای رەبان سەفینەی عێراقی پلانی خۆی بۆ کارپێکردنی پرۆژەی غازی مەیدانی بن عومەر لە پارێزگای بەسرە ئاشکرا کرد و وەک ئامادەکارییەک بۆئەوەی بەرهەمهێنانی بگاتە ٣٠٠ ملیۆن پێی سێجا لە رۆژێکدا، هەناردەکردنی نەوتی خاو لە نێوان سێ ملیۆن و ٤٥٠ هەزار بۆ سێ ملیۆن و ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا کە لە کێڵگەکانی باشورەوە بەرهەم دەهێنرێن.

مونیر بوعەزیز، سەرۆکی راوێژکاری پرۆژەی غازی مەیدانی بن عومەر بە رۆژنامەی سەباح-ی راگەیاند، "کۆمپانیای رەبان سەفینە یەکەمین کۆمپانیای عێراقیە کە رکابەریی لە خولەکانی مۆڵەتدان دەکات، بەو پێیەی پڕۆژەی غازی کێڵگەی بن عومەر لە پارێزگای بەسرە بەڕێوەدەبات، بۆ بەدەستهێنانی وەبەرهێنانی باشتر لە غازدا".

ئاماژەی بەوەشکرد، لە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکەدا قەبارەی غازی چاوەڕوانکراو تاڕادەیەک کەم دەبێت، بەڵام ئەو بڕە بە تێپەڕبونی کات زیاد دەکات. 

مونیر بوعەزیز ئاشکراشیکرد،پڕۆژەکە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ بەرهەمهێنانی ٣٠٠ ملیۆن پێی سێجا لە غاز لە رۆژێکدا ئامادەكراوە، بەڵام قۆناغی یەکەم تایبەت دەبێت بە بەرهەمهێنانی ١٥٠ ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا. 

وتیشی، "دواتر و پاش دەرهێنانی غازەکە، رۆژانە ١٥٠ ملیۆن پێ سێجا لە غازی خاو بەرهەمدەهێنین، هەروەها ١٢٠ ملیۆن پێ سێجا لە غازی وشک لە رۆژێکدا بۆ بەکارهێنان لە بەرهەمهێنانی کارەبادا بەرهەم دەهێنین".

ئاماژەی بەوەشکرد، ویستی حکومەتی عێراق بۆ بەرهەمهێنانی ٦٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد دەکات و ئەم زیادبونەش رەنگە هاوکات بێت لەگەڵ بەرهەمهێنانی نەوت و بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی (بن عومەر)، بە شێوەیەکی زۆر قازانجبەخش بۆ عێراق.

هەناردەکردنی نەوتی خاو  لە نێوان سێ ملیۆن و ٤٥٠ هەزار بۆ سێ ملیۆن و ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا کە لە کێڵگەکانی باشورەوە بەرهەم دەهێنرێن.

لەلایەكی دیكەشەوە، باسم عەبدولکەریم ئەلشەمخانی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای رەبان سەفینە رایگەیاندوە، "رێژەی هەناردەکردنی نەوتی خاو لە رێگەی بەندەری نەوتی بەسرەوە جێگیربوە، بە رێژەیەک لە نێوان سێ ملیۆن و ٤٥٠ هەزار بۆ سێ ملیۆن و ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا کە لە کێڵگەکانی بەسرە و پارێزگاکانی باشورەوە بەرهەم دەهێنرێن".


AM:12:13:27/08/2023