کات و شوێنی خۆپیشاندانی دەرچووە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم دیاریکرا

بڕیارە ڕۆژی ٤ی سەرەتای مانگی داهاتوو لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران لە هەولێر مانگرتن و خۆپیشاندانی سەرجەم دەرچووە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەستپێبکاتەوە. 

لەمبارەیەوە کاروان عەلی نوێنەری گشتی دەرچووە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاندوو" ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٤ی ٩ی ٢٠٢٣ کاتژمێر (١٠:٠٠)ی سەر لەسەر بەیانی لەشەقامی ٦٠ مەتری لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران، پێش پارکی سامی عبدالرحمن، مانگرتن و خۆپیشاندانی هێمنانەی سەرجەم دەرچووە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستانە، بە مەبەستی داواکاری ڕەوا و مافی خۆمان کە دامەزراندنە". 

دەشڵێت" دوای ٣٣ خۆپیشاندان ئەمە دوا خۆپیشاندان و مانگرتنمان دەبێت، ئەگەر لە کۆی نزیکەی دە هەزار، هەزار کەس نەیەتە سەرشەقام و داوای مافی خۆی نەکات". 

دەقی بڵاوکراوەکە بەمشێوەیەیە: 

مانگرتن و خۆنیشاندان

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 4-9-2023، کاتژمێر 10ی سەر لەسەر بەیانی لەشەقامی 60مەتری لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران، پێش پارکی سامی عبدالرحمن، مانگرتن و خۆنیشاندانی هێمنانەی سەرجەم دەرچووە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستانە، بە مەبەستی داواکاری ڕەوا و مافی خۆمان کە دامەزراندنە.

ئێمەی نوێنەران بەر لەهەمووان ئامادەدەبین...
چاوەڕوانی هەڵوێستی ئێوەین...

دوای 33خۆنیشاندان ئەمە دوا خۆنیشاندان و مانگرتنمان دەبێت، ئەگەر لەکۆی نزیکەی 10000- دە هەزار، 1000هەزار کەس نەیەتە سەرشەقام و داوای مافی خۆی نەکات...

لەکاتێکدا بەهەمیشەیی هەر ئێوەی بەڕێز ڕۆژانە زیاتر لە سەدان کەس و بگرە زیاتر لە گروپەکان و تایبەت داوای خۆنیشاندان دەکەن، هەر بۆیە لەبەر گرنگی کاتەکەی و دواڕۆژمان تکایە با هەموومان هەڵوێستی بوێرانە بگرینە بەر پشتی یەک بگرین و واز لە پاڵەوانەکانی پشتکیبۆرد و ساردکەرەوەکان بێنین...

بەپێی داوای زۆرینەتان گرنگی و هەستیاری کاتەکە داوا لەسەرجەم دەرچووە سێ یەکەمەکانی هەموو ساڵەکان دەکەین، بەبێ جیاوازی داوای مافی ڕەوای خۆیان بکەن، بەشێوەیەکی ئەکادیمی و هێمانانە بەبێ گێرەشێوێنێ و ئاژاوە نانەوە...

ئێمه دەبێ پێشەنگی زانستی و ئەکادیمی و هێمنی و جوانی شار و وڵات بین، هەر بۆیە تکایە شکۆی ئایندەی مامۆستای زانکۆ مەشێوێنن، ئارام و لەسەر خۆیی بنوێنن...

هەروەها ڕای دەگەیەنین ئێمە بەرپرس نین لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو...

ماف دەسەندرێت و نادرێت، بوێری دەوێت، هەربۆیە چاوەڕوانی هەمووتانین، تا بیسەلمێنین مامۆستایانی ئایندەی زانکۆ و پەیمانگاکان بوێر و زانستین، پاڵەوانی پشتکیبۆردەکان و شاشەکان نین...

لەمافی خۆیان خۆشنابن...

تکایە ئەم دەرفەتە وەکو 33 خۆنیشادانەکەی تر لە دەست مەدەن، زۆری ڕێژەمان یەکسانە بە دامەزراندمان، تکایە چاوەڕوانی هیچ کەسێک مەکەن، هیچ بەهانەیەک مەهێننەوە، دووبارەی دەکەینەوە

تکایە ئەم دەرفەتە وەکو 33 خۆنیشادانەکەی تر لە دەست مەدەن، زۆری ڕێژەمان یەکسانە بە دامەزراندمان، کاتەکەی گونجاوە...
هەرچیتان کردووە ئامادەبن تا هەموومان پشت و پەنای یەکبین و بگەین بە ئامانج.

لەگەڵ ڕێزی دەستەی نوێنەرانی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان-

ت- ئەگەر خۆتان ئامادەبوون زۆر باشە، ئەگەر نا نوێنەران لە هەموو شارەکانەوە چەندین کۆستەر دەگرن و پەیوەندی بەنوێنەرانەوە بکەن بۆ ئەوەی شوێنی سەرکەوتن و کاتی بەڕێکەوتن بزانن لە سەرجەم شارەکانەوە....

وارهێل رجب مصطفى-
نوینەرێ دهوک و دەوروبەرا. 07503310718
محمد حەسەن- نوێنەری سلێمانی و دەوروبەری- دوکان- پیرە مەگرون. 07501226264
شوان زیاد- نوێنەری کۆیە و تەق تەق و دەوروبەری
07501702841
ڕەوەز احمد خدر نوێنەری قەڵادزێ و پشدەر و بیتوێن-ڕاپەڕین.
0751 030 69 12
محمد باقی - نوێنەری سلێمانی و دەوروبەری. 07518296061
ڕاوێژ باقی نجم الدین عبدالله- نوێنەری هەڵەبجە و دەوروبەری.
07511805732
حمزە عمر عثمان - نوێنەری هەڵەبجە
07508354737

کـاروان عـەلـی
نوێنەری گشتی دەرچووە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.
07504826803


PM:01:43:27/08/2023