پەروەردە لیستی خواردنە ڕِێگەپێدراو و قەدەغەكراوەكانی لە خوێندنگەكان بڵاوكردەوە

 وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی خواردن و خواردنەوە ڕێگە پێدراو و قەدەغەكراوەكان لە فرۆشگا (حانووت)ی خوێندنگەكان بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لە گشتاندنێكدا لیستی ئەو خۆراک و خواردنانەی، کە ڕێگەپێدراون ئەوانەش قەدەغەكراون بۆ فرۆشگاکانی خوێندنگەكان بۆ ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بڵاودەكاتەوە و جەختیشدەكاتەوە، دەبێت لە ڕووی تەندروستییەوە گونجاوبن بۆ پێشكەش كردنی بە خوێندكاران.

ڕاشیگەیاند، "دەبێت سەرجەم خوێندنگەكان لیستی خواردنەكان لە فرۆشگاكان هەڵبواسن و پاپەند بن بەو لیستەوە".



بە وێنە لیستی خواردنە و خواردنەوە ڕێگە پێدراو و قەدەغەكراوەكان لە فرۆشگای خوێندنگەكان:



PM:06:48:27/08/2023