ئەمشەو چوارشەممە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣ له ڕێگه‌ی موشه‌كه‌وه هێرشكرایه‌وە سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، ئەمشەو دوو مووشه‌ك ئاراسته‌ی كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر لە ناحیەی قادرکەرەمی سەر بە قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كران.
بەپێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، موشه‌كه‌كان لە نزیک دوزخورماتووەوە هەڵدراون، لە ئێستاشدا هێزه ئه‌منیه‌كان گه‌یشتوونەتە شوێنه‌کە و لێكۆڵینه‌وه‌یان لە ڕووداوەکە دەستپێکردوووە.
هەروەها لای خۆشیەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەمشەو كاتژمێر ٩:٣٠ بە چەند مووشەكێك هێرشكرایە سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر خۆشبەختانە هێرشە مووشەكییەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددیی لێنەكەوتووەتەوە، تیمی وەزارەت و لایەنە ئەمنییەكان لەسەر هێڵن، بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای دانەغاز بەدواداچوونی دۆخەكە دەكات تا كاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی گاز و كارەبا نەكات".