بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بە سەردانێکی نهێنی لە تورکیان

سەرۆکی یەکێتی و جێگرەکەی، بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بە سەردانێکی رانەگەیەندراو گەیشتوونەتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بە ماڵپەڕی ( سپی ) راگەیاند کە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دوێنێ چوار شەممە ٣٠ ی ئاب بەسەردانێکی رانەگەیەندراو لە تورکیان.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە سەردانەکە پەیوەندی بە پرسی کردنەوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی بە ڕووی ئاسمانی تورکیاو، پرسی لاوازکردن و نەهێشتنی گەریلاکانی پەکەکەیە لە ناوچەکانی سلێمانی کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان تیایدا باڵادەستە.

بیرۆکەی ئەم سەردانەی سەرۆک و جێگری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دوای سەردان هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا دێت کە ٢٤ ی ئاب سەردانی هەرێمی کرد و بە تایبەت لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبوەوە.

 

 




AM:09:15:31/08/2023