دەست بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی هەشت دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگی ئاب دەستپێدەكات". 

بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی خۆراكی هەولێر ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو بریکارەکانی خۆراک لە كۆتا ڕۆژدا بەشە خۆراكی مانگی تەمموزیان وەرگرت کە پێكهاتەكانی بەشەخۆراك بۆ ئەم مانگە بریتی بوون لە شەكر، زەیت، دۆشاوی تەماتە، لەتكەنۆك، فاسۆلیا، برنج، تەنیا هاوڵاتییانی بنكەكانی ٢٠١٦  و ٢٢١ لە جیاتی فاسۆلیا، نیسكیان وەرگرتووە". 

ئاماژەی بەوەشکرد،ووە ئاگاداری بریكارەكان دەكەنەوە دوکان و کۆگاکانیان ئامادە بکەن، بەهۆی ئەوەی لە هەفتەی داهاتوو دەستدەكەن بە دابەشكردنی سەبەت خۆراک بۆ مانگی ئاب.

هەروەها داوا لە هاووڵاتییان دەكەن بە مەبەستی وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە سەردانی بریكارەكانی خۆراک بكەن، هەر هاووڵاتییەك پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێك سەردانی بریكاری خۆراک نەكات، بەشە خۆراكەكەی دەگەڕێتەوە كۆگەكان و ناوی لە لیستی بریكاری دەسڕدرێتەوە.


PM:02:31:31/08/2023