شاعیری بەناوبانگ كەریم عێراقی کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ هەینی شاعیری بەناوبانگی عێراقی كەریم عێراقی لە نەخۆشخانەیەكی شاری ئەبوزەبی لە ئیماراتی یەكگرتوی عەرەبی كۆچی دواییكرد کە زۆر بەی شعرەکانی ئەم شاعیرە لەلایەن کازم ساهیرەوە کراون بە گۆرانی.

ئەمرۆ هەینی ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، عارف سەعدی، ڕاوێژكاری ڕۆشنبیری لە حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، " بەرەبەیانی ئەمڕۆ شاعیر كەریم عێراقی لە نەخۆشخانەیەكی ئەبوزەبی كۆچی دواییكرد".

كەریم عودەی عێراقی، لە ساڵی ١٩٥٥ لە شاری بەغدا لەدایكبوە، سەرەڕای ئەوەی شاعیرێكی بەناوبانگ بو، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین گۆرانی لەكەناڵەكانی ناوخۆیی عێراق تۆماركردوە، هەروەها خاوەنی زیاتر لە ١١ كتێب و نامیلكەی شیعریە و  یەكێكیش بوە لەو كەسانەی بەردەوام شیعری بۆ كازم ساهیر گۆرانیبێژی بەناوبانگی عەرەبی نوسیوە و بەشێكی زۆری شیعرەكانیش لەلایەن ئەو گۆرانیبێژە و چەندین گۆرانیبێژی دیكەی عێراقی و بیانیەوە كراونەتە گۆرانی.


AM:10:14:01/09/2023