زیلینسكی "مەرج"ێكی بۆ ئاشتی هەمیشەیی راگەیاند


سەرۆكی ئۆكرانیا رایدەگەیەنێت "ئەگەر روسیا ئەو زەویانە جێنەهێڵێت كە لە ئۆكرانیا داگیری كردووە، ئاشتی هەمیشەیی لە ئۆكرانیا و ئەوروپاش بەدینایەت".

ئەمڕۆ هەینی، ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا لە وتارێكدا رایگەیاندووە "كریمیا پێش داگیركاری روسیا ناوچەیەكی گەشتیاری و بازرگانی بوو، بەڵام ئێستا هیچ نیشانەیەكی شارستانی پێوە نەماوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "ئەگەر پوتین، سەرۆكی روسیا یەڤگینی پریگۆژین فەرماندەی ڤاگنەری كوشتبێت لاوازی روسیای بۆ جیهان دەرخستووە".

ماوەی زیاتر لە ساڵێكە روسیا دەستی كردووە بە هێرشكردن بۆ سەر ئۆكرانیا و چەندین شاری ئەو وڵاتەی خاپور كردووە.




PM:04:32:01/09/2023