خانەقین.. لە ڕووداوێکدا چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا

لە سنووری قەزای خانەقین، بەهۆی شۆرتی کارەباوە دایکێک و سێ منداڵەکەی جەستەیان سووتا و گیانیان لەدەستدا.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە ڕایگەیاندووە" ئێوارەی دوێنێ لە شارۆچکەی سەعدییەی سەر بە قەزای خانەقین، بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ڕووداوەکەوە چوار ئەندامی یەک خێزان کە پێکهاتوون لە دایکێک و سێ منداڵ جەستەیان سووتا و گیانیان لەدەستدا.


PM:03:48:03/09/2023