سێ مووشەک ئاڕاستەی بنکەکانی پارتی ئازادی لە ئاڵتون کۆپری دەکرێت

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ مووشەک ئاڕاستەی بنکەکانی پارتی ئازادی کە یەکێکە لە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی ئاڵتون کۆپری کرا. 

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو حیزبەوە بە ماڵپەڕی (سپی) ڕاگەیاند" دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە سێ مووشەک ئاڕاستەی بنکەکانیان لە ناوچەی ئاڵتون کۆپری کراوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام تائێستا سەرچاوەی مووشەکان نازانرێت کە ئایا لە حەشدی شەعبی یان کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاڕاستە کراوە. 

تائێستا نازانرێت ئایا ئەو مووشەکانە ئاڕاستەی هێزی پێشمەرگە کراوە کە پارتی ئازادیش لەناو هێزی پێشمەرگەدا لە باکوری ڕۆژئاوای کەرکوک سەنگەر و پێگەی خۆی هەیە، یان کۆماری ئیسلامی ئێرانە و ئاڕاستەی پارتی ئازادی کردووە. 

ڤیدیۆی ساتی ڕووداوەکە لەم لینکەوە ببینەوە

PM:04:37:03/09/2023