"سودانی سەردانی کەرکوک دەکات و دۆخەکە هەڵدەسەنگێنێت"

سەركردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان ڕایدەگەیەنێت" بەمزوانە سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی کەرکوک دەکات و دۆخی ناوچەکە هەڵدەسەنگێنێت". 

جەبار عەودە سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندووە" بەمنزیكانە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی پارێزگای كەركوك دەكات و له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیه‌ سیاسییه‌كانی ناوچەکە و هه‌موو چین و توێژه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌". 

ئاماژەی بەوەشکرد، سودانی لە میانی سەردانەکەیدا به‌دواداچون بۆ كێشه‌ و گرفته‌كان دەکات و بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه‌ دەدات. 

وتیشی" چاوەڕەن دەکرێت لە سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری گرنگ دەكات لەبارەی دۆخی ئەو شارەوە دەربکات کە یارترینیان په‌یوه‌ندییان به‌ پرسه‌ ئه‌منی و سیاسییه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی نەخشە ڕێگایەک بۆ پەیماننامەیەكی نیشتمانی كە ببێتە مایەی كۆتایی هێنان بە تەنگژەكانی كەركوك". 


AM:12:02:07/09/2023