پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لەسەر ڕێگەی سەرەکی (کەرکوک - بەغداد)، بەهۆی رووداوێکی سەختی هاتووچۆوە چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا و دایک و باوکیشیان بە سەختی برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركوك ڕایگەیاند" پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ له ئه‌نجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان (كه‌ركوك - به‌غداد) چوار منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و دایك و باوكی منداڵه‌كانیش بە سەختی برینداربوون".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌و خێزانه‌ی كه تووشی رووداوه‌كه بوون دانیشتوی ناوچه‌ی ئه‌عزه‌میه‌ی شاری به‌غدان و به‌ره‌و پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڕۆیشتن، لە ئێستاشدا بریندارەکان کە دایک و باوکی منداڵەکانن بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانە کراون.