ئاسایشی هەولێر: تۆمەتبارێكی ماددەی هۆشبەر لەكاتی دەستگیركردن هەوڵی خۆكوشتنی داوە


بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكانی هەولێر رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێكی بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەردا لەكات دەستگیركردنیدا هەوڵی خۆكوشتنی داوە و دواتر بەبرینداری دەستگیركراوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی هەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری ئاساییش لەسەر تۆڕێكی بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەر، تیمەكانمان لەشاری هەولێر لە هەردوو گەڕەكی گەنجان سیتی و بەرامبەر هەرشەم دوو، لەسەر رێگای بەحركە توانیان شەش تۆمەتبار دەستگیربكەن".

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "یەكێك لەتۆمەتبارەكان دوای تەقەكردن لەكارمەندەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەكاتی دەستگیركردنی، هەوڵی خۆكوشتنی داوە و لەئەنجام خۆی برینداركردوە، دەستبەجی لەلایەن تیمەكانمانەوە تۆمەتبارەكە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەو تا ئێستاش لەژیاندایە".



PM:10:38:07/09/2023