لە هەولێر ئاگرێكی گەورە لە باڵەخانەیەك كەوتەوە

کەمێک پێش ئێستا لەسەر شەقامی (٤٠) مەتری پارێزگای هەولێر ئاگرێکی گەورە لە باڵەخانەیەک کەوتەوە و تائێستا کۆنترۆڵ نەکراوە. 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر، بە میدیاکانی رایگەیاندووە" ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە شەقامی (٤٠) مەتری شاری هەولێر ئاگرێكی گەورە لە باڵەخانەیەك كەوتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە و هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە دەدەن، تائێستاش هۆکاری ڕووداوەکە و زیانەکان نەزانراون.


PM:05:05:10/09/2023