دژی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم سکاڵای یاسایی تۆماردەکرێت

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" دژی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، لە دادگای فیدراڵی سکاڵای یاسایی لەسەر ھەردوو حکومەتی عێڕاق و ھەرێم تۆماردەکرێت". 

دارا سێکانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتوو، لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاندووە" دژی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، لە دادگای فیدراڵی، سکاڵای یاسایی لەسەرھەردوو حکومەتی عێراق و ھەرێم تۆماردەکەین و داوای دابینکردن و دابەشکردنی تەواوی مووچە دەکەین لە کاتی خۆیدا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دابەشنەکردنی مووچە زیانەکانی تەنیا بۆ مووچەخۆرانی ئاسایی ھەرێمە و ژیانی رۆژانەی ھاوڵاتیانی تووشی بارگرانی کردووە. 

هەرچەندە لە ئێستادا نزیک دەبینەوە لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلول، بەڵام تائێستا حکومەتی هەرێمی (ماوە بۆدرێژکراوەی) کوردستان هیچ وادەیەکی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی (تەمووز و ئاب) دیارینەکردووە و ئەمڕۆش کارمەندانی فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک، بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند. 


PM:05:27:10/09/2023