"دەرماڵەی سێ مانگی قوتابییانی زانکۆی سەڵاحەددین دابەشدەکرێت"

ئەمڕۆ دووشەممە بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین ڕایگەیاند "دەرماڵەی سێ مانگی قوتابییانی زانکۆی سەڵاحەددین دابەشدەکرێت".

ئەمڕۆ دووشەممە ١١ـی ئەیلوولی ٢٠٢٣، سامان عەبدوڵڵا،  تایبەت بە کوردستان24ی راگەیاند، "ئەمرۆ دووشەممە سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین بە یاوەری  بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا سەردانی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد".

سەبارەت بە ئامانجی سەردانەکە ئاماژەی بەوەشدا، ئامانج لەم سەردانە وەرگرتنی رەزامەندی بوو بۆ وەرگرتنی بواری دارایی زانکۆکان و وەرگرتنی رەزامەندی بۆ دابەشکردنی دەرماڵەی قوتابییانی زانکۆی سەڵاحەددین، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی نیشاندا وەبۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەک و لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی دەرماڵەی سێ مانگی قوتابییانی زانکۆی سەڵاحەددین بە زووترین کات دابەشبکرێت.

لە مانگی ١١ی ساڵی ٢٠٢١دا خۆپیشاندانی فراوانی خوێنکاران بۆ داواکردنی دەرماڵە بەڕێوەچوو و حکومەتیش بڕیاریدا لەسەرەتای ٢٠٢٢وەوە دەستبکاتەوە بە خەرجکردنی دەرماڵە بۆ خوێنکاران.



PM:07:30:11/09/2023