تەڤگەری ئازادیی لەبارەی تەقینەوەکەی هەولێر وه‌ڵامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ده‌داته‌وه‌

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان وه‌ڵامی ڕاگەیاندراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی کوردستان دەدەنەوە و ڕایانگەیاند" ئه‌و تۆمه‌ته‌ی كه‌ ئاڕاسته‌یان كراوه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، ‎دور و نزیک ئەو کردەوەیە پەیوەندی بە تەڤگەری ئازادییەوە نییە و کەسی ناوبراویش هیچ پەیوەندییەکی بەوانه‌وه‌ نییە".

‎ئەمڕۆدووشەممە ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٣، دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسیشی هه‌رێمی كوردستانی دایه‌وه‌ و رایگه‌یاند، "‎پارتی لە ئەنجامی شکستی خۆی لە بەڕێوەبردنی هەرێمدا، دەیەوێت بە سیناریۆ و پاساو هێنانەوە ناڕەزایەتی و بایکۆتی فەرمانبەران و چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بە لاڕێدا ببات، لە دوای هاتنی هاکان فیدان و داڕشتنی کۆمەڵێک پیلانگێڕی بۆ دروستکردنی ئاژاوە و فیتنەگەری لە ناوچەکەدا بینیمان لە ڕۆژانی ١ و ٢ی مانگدا لە کەرکوک و دواتریش لە هەولێر سیناریۆیەکیان ئەنجامدا هەر لە سەرەتاوە خواستیان هەبو ڕەوشی کەرکوک بخەنە ئەستۆی ئازادیخوازانی کەرکوک و ئامانجی بۆگەنیان پەردەپۆش بکەن".

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی لە ڕاگەیاندراوەکەدا باسی لەوەشکرد، بۆ رای گشتی کوردستان و عێراق ڕای دەگەیەنین دور و نزیک ئەو کردەوەی کە ڕۆژی ١ی ئەیلول ئەنجام دراوە پەیوەندی بە تەڤگەری ئازادییەوە نییە و کەسی ناوبراویش هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە و نەناسراوە لەلای ئێمە، تەڤگەری ئازادی هێزێکی فەرمی مۆڵەت پێدراوە لە ئاستی عێراقدا و لە چوارچێوەی یاسادا کار و خەباتی سیاسی و مەدەنی خۆی ئەنجام داوە، ئێمە پێمان وایە تەڤگەر بوە بە هیوای بێ هیواکان و نەکەوتوەتە ناو زەلکاوی خیانەت و گەندەڵییەوە و تەنیا بۆ خزمەتی گەل و دیموکراتیزە کردنی سیستم خەبات دەکات، بە ئامانج گرتنیشی لەو چوارچێوەدایە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٣ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ی شه‌قامی ٦٠ مه‌تری هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه‌ و په‌نجه‌ی تۆمه‌تیش ئاڕاسته‌ی ئه‌ندامێكی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كرد و ده‌ڵێت، "فه‌رمانی دادوه‌ر ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌ پارێزگای سلێمانی كراوه‌ بۆ ده‌ستگیركردن و ڕاده‌ستكردنی تۆمه‌تبار به‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاری هه‌ولێر".


دەقی ڕاگەیاندراوەکەی  بەرێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادی:

بۆ ڕایگشتیی ڕایدەگەیەنین دوور و نزیک ئەو کردەوەیە پەیوەندی بە تەڤگەری ئازادییەوە نییە و کەسی ناوبراویش هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە
پارتی لە ئەنجامی شکستی خۆی لە بەڕێوەبردنی هەرێمدا، دەیەوێت بە سیناریۆ و پاساو هێنانەوە ناڕەزایەتی و بایکۆتی فەرمانبەران و چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بە لاڕێدا ببات. لە دوای هاتنی هاکان فیدان و داڕشتنی کۆمەڵێک پیلانگێڕیی بۆ دروستکردنی ئاژاوە و فیتنەگەریی لە ناوچەکەدا، بینیمان لە ڕۆژانی ١ و ٢ ی مانگدا لە کەرکوک و دواتریش لە هەولێر سیناریۆیەکیان ئەنجامدا، هەر لە سەرەتاوە خواستیان هەبوو ڕەوشی کەرکوک بخەنە ئەستۆی ئازادییخوازانی کەرکوک و ئامانجی بۆگەنیان پەردەپۆش بکەن، خۆشبەختانە بە هۆشیاریی خەڵکی هەمیشە قوربانی کەرکوک سیناریۆکانیان ئاشکرا کرد و هەر زوو بوون بە وەڵام بۆ ئاژاوەگێڕ و هێزە وابەستەکانی داگیرکاران. لەم دۆخە نا سەقامگیر و بێ مافی و بێ موچەییەی خەڵکدا، هەمووان دەزانین هەر دێت ناڕەزایەتییەکان قووڵ دەبنەوە و بەڕووی دەسەڵاتدا و ستەمکارانی دەسەڵات ترسی تۆڵەی گەلیان لێ نیشتووە لە بێ چارەییدا، دەزگایەک بە ناو دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بە داتاشینی سیناریۆی بێ بنەما و چەواشەکارانە بەرامبەر بە تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، دەیانەوێت ڕایگشتیی کوردستان بە لاڕێدا ببەن و تەڤگەرەکەمان تۆمەتبار بکەن.
 ئێمە لێرەوە بۆ ڕایگشتیی کوردستان و عێراق ڕایدەگەیەنین، دوور و نزیک ئەو کردەوەی کە ڕۆژی ١ی ئەیلوول ئەنجام دراوە، پەیوەندی بە تەڤگەری ئازادییەوە نییە و کەسی ناوبراویش هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە و نەناسراوە لەلای ئێمە، تەڤگەری ئازادیی هێزێکی فەرمی مۆڵەت پێدراوە لە ئاستی عێراقدا و لە چوارچێوەی یاسادا کار و خەباتی سیاسیی و مەدەنیی خۆی ئەنجام داوە، ئێمە پێمانوایە تەڤگەر بووە بە هیوای بێ هیواکان و نەکەوتووەتە ناو زەلکاوی خیانەت و گەندەڵییەوە و تەنیا بۆ خزمەتی گەل و دیموکراتیزە کردنی سیستم خەبات دەکات، بە ئامانج گرتنیشی لەو چوارچێوەدایە.

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی
٢٠٢٣/٩/١١







PM:09:57:11/09/2023