بانکی ناوەندی فرۆشتنی کاش زیاد دەکات


ئەمڕۆ سێ شەممە بانکی ناوەندی بڕی خستنە بازاڕی دۆلاری زیاد کرد، بە تایبەتی پارەی کاش.

بانکی ناوەندی بڕی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ رایگەیاند کە زیاتر لە ٢٠١ ملیۆن دۆلاری فرۆشتوەو لەو بڕەش زیاتر لە ٦٤ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاشە و نزیکەی ١٣٧ ملیۆن دۆلاری دیکەش بەشێوەی ئەلکترۆنییە. بەمەش ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق ٣٧ ملیۆن دۆلاری زیاتری لە دوێنێ بە کاش خستۆتە بازاڕەوە.

دوێنێ دوو شەممە بانکی ناوەندی عێراق بڕی ١٩٦ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە کە رێژەیەکی زۆری بەشێوەی حەواڵە بووە بە بڕی ١٦٩ ملیۆن دۆلار و نزیکەی ٢٧ ملیۆن دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو، ئەمەش یەکێک بوو لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی دۆلار لە بازاڕەکانی عێراقدا بەرامبەر دینار.



PM:03:48:12/09/2023