پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدات


بڕیار وایە لە دانیشنی رۆژی پێنجشەممەی پەرلەمانی عێراق، دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی عێراق خشتەی كارنامەی دانیشتنی ژمارە (15)ی رۆژی پێنجشەممە 14ی ئەیلولی بڵاوكردەوە كە بەپێی خشتەكە، بڕگەی دووەم تایبەت دەبێت بە دەنگدان بە هێنانە كایەی پارێزگای هەڵەبجە كە لەلایەن لیژنەی هەرێمەكان و پارێزگا نەبەستراوەكانی سەر بە هەرێم و بەپێی ماددەی چوارەم ئامادە كراوە.

پارێزگای ھەڵەبجە یەكێكە لە پارێزگاكانی كوردستان و عێراق، ئەم پارێزگایە لە 13ی ئاداری 2014ـدا و سێ ڕۆژ بەر لەیادی كیمیابارانی ھەڵەبجە بڕیاری بەپارێزگاكردنی بەفەرمی لەلایەن حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە راگەیەندرا و بەمەش بووە چوارەمین پارێزگای ھەرێمی كوردستان.



PM:10:05:12/09/2023