١٠ حاڵەتی تری تووشبوون بە كۆلێرا تۆماركرا

تەندروستی كۆیە، تۆماركردنی ١٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆلێرا رادەگەیەنێت و دەڵێت، "چاوەڕوان دەكرێت ڕێژەكە ڕوو لە زیادبوون بكات".

سەبارەت بە هۆكاری تووشبوونی ئەو كەسانە، تەندروستی كۆیە هیچ زانیارییەكی بڵاونەكردووەتەوە، تەنیا ئاماژەی بە تۆماركردنی ١٠ حاڵەتەی تووشبوون بە كۆلێرا كردووە. 

پێشتر یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە كۆلێرا لە سلێمانی تۆماركرا، بە پێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستیش، تائێستا زیاتر لە ١٣٠ حاڵەتی تووشبوون بە كۆلێرا لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون. 


AM:08:42:15/09/2023