کەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ ئاسمان خۆڵبارینێکی دەبێت، پلەکانی گەرماش زیاتر دادەبەزن".
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات کە سبەینێ شەممە تۆزێکی سووک ڕوو لە هەرێم دەکات و پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.
لای خۆشییەوە محەمەد کەمال شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند" سبەینێ خێرایی با لە نێوان (١٥ - ٢٠) کم دەبێت، پلەی گەرماش بەرزدەبنەوە، بەڵام لە رۆژی یەکشەممە یەک بۆ دوو پلە پلەی گەرما نزمدەبنەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی پلەی گەرما تا ٢١ی ئەیلول بەردەوام دەبێت و لە ٢٢ی ئەیلولەوە پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.