زانیاری نوێ لەسەر دۆخی تەندروستی گۆهدار زێباری ڕاگەیاندرا

ئەمڕۆ شەممە دایک و خوشکی گۆهدار زێباری توانیان چاویان بە گۆهدار بکەوێت و سەردانی بکەن لە زیندانی ئاسایشی گشتی لە شاری هەولێر.زێدان زێباری، برای گۆ‌هدار زێباری زانیاری نوێ لەسەر رەوشی تەندروستی گۆهدار دەخاتەڕوو.

ئەمڕۆ ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٣، دوای سەردانەیکردنی گۆهدار زێباری زێدان زێباری دەربارەی ڕەوشی تەندروستی براکەی ڕایگەیاند،" رەوشی زۆر خراپە و بڕیاریداوە مانگرتنی نەشکێنیت، وای ئەوەی دایکم گوهدار دەبینیت زۆر دڵتەنگ و عاجز دەبێت و بەخەمێکی قوڵەوە بە ئێمەی ووت براکەتان زۆر کێشی دابەزیبوو و وەک مردوویەکی نیوە زیندوو بینیم چونکە دە رۆژە لەمانگرتندایە".

زێدان باسی لەوەشکرد، ئەمجارە گۆهدار بڕیاریداوە تا دیاریکردنی رۆژی دادگا و یەکلانەکردنەوەی کەیسەکەی مانگرتن نەشکێنێت، جارەکەی تر ئاسایش بەڵێنیان پێدا ئەگەر مانگرتنەکەی بشکێنێت ئەوا کەیسەکەی یەکلایی دەکەنە بەڵام بەڵێنەکەیان جێبەجێ نەکرد.

مانگرتنی گۆهدار دوای ئەوە دێت کە تۆمەتێکی تری دراوەتە پاڵ بە هەڵگرتنی "چەکی بێ مۆڵەت"ئ، ەمە دووەم جارە لەماوەی تەنها مانگێکدا گۆهدار زێباری مان دەگرێت لە خواردن و جاری پێشووش دوای ئەوەی بڕیاربوو لە ١٦ی ئابی ٢٠٢٣ ئازادبکرێت و دواتر دۆسیەیەکی نوێی بۆ کرایەوە، دووبارە مانیگرت.

گۆھدار زێباری لە ١٦ ی شوباتی ٢٠٢١ بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی"  لەگەڵ هەریەکە لە شێروان شێروانی، ئەیاز کەرەم، گوهدار محەممەدئەمین، هاریوان عیسا و شڤان سەعیدی بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادران.

   




PM:11:16:16/09/2023