لە چەند ناوچەیەکی هەرێم مامۆستایانى وانەبێژ گردبوونەوە

بەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣ مامۆستایانى وانەبێژ لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان گردبوونەوە و داوا دەکەن کە بەشێوەى هەمیشەیی دابمەزرێن. 

بەیانى ئەمڕۆ لە پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجە و شارۆچکەی کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر و  ئیدارەکانى گەرمیان و ڕاپەڕین، مامۆستایانى وانەبێژ لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى ناوچەکانیان گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجام دا. 

لە گردبوونەوەکەدا مامۆستایانی ناڕازی داوا لە حکومەت دەکەن لە ناوەندەکانى خوێندن بکرێن بە هەمیشەیی.  

لە ماوەکانی ڕابردووشدا مامۆستایانی وانەبێژ بە مەبەستى دامەزراندنیان بەشێوەى هەمیشەیى گردبوونەوەیان ئەنجامداوە، بەڵام تا ئێستا حکومەت وەڵامی داواکارییەکانیان نەداوەتەوە. 


PM:01:32:17/09/2023