هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە

رۆناڵد ئاراوخۆی یاریزانی ئۆرۆگوای، یاریزانی ئیسپانی یانەی بەرشەلۆنە،لە لیستی بلاوگرانا بەرامبەر ئەنتۆرپی بەلجیکی دەبێت لە چامپیۆنس لیگ.

 ئاراوخۆ تووشی پێکان بوو ئەمەش  وایکردن لە یاری ڕابردوودا  لە تیپەکە دوور بکەوێتەوە، بەتایبەتی لە یارییەکەی بەرامبەر ڕیاڵ بیتیس کە بلاوگرانا بە ئەنجامی 5-0 بردنەوەی بەدەستهێنا.

 ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە چاڤی زۆر دڵخۆشە بە گەڕانەوەی یاریزانە ئۆرۆگواییەکە، هەروەها ئەو راهێنەرە ڕەتی نەکردەوە سێشەممەی داهاتوو  لە لیستی یاریزانانی یانەکەی بێت لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ وەرزی ٢٠٢٣/٢٠٢٤.

 چاڤی پێی وایە ئەگەر ئاراوخۆ بەشداری یارییەکەی بەرامبەر ئەنتۆرپی بەلجیکی نەکات، ئەوا 100% ئامادە دەبێت بۆ یاری بەرشەلۆنە بەرامبەر سێلتاڤیگۆ لە لالیگا.


PM:08:46:17/09/2023