وه‌زیری دارایی هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت" له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پاره‌كه‌ی به‌غدا، راسته‌وخۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی حەوتی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین، دڵنیاییش بە موچه‌خۆران دەدەین کە شه‌و رۆژ ده‌خه‌ینه سه‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی موچه‌كانیان".
ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری هه‌رێم (ماوە بۆدرێژکراوە)، له لێدوانێكدا بە میدیای گۆڕانی ڕاگەیاندووە" ئه‌مه‌ی بۆمان دێت به‌داخه‌وه ته‌مویلی مانگی ٧و ٨ و ٩ و ١٠ و ١١ و ١٢ نیه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم داوامانكردووه، به‌ڵكو ئه‌مه قه‌رزه، حكومه‌تی هه‌رێمیش ئازاده بۆ چ مانگێكی خه‌رجده‌كات".
وتیشی" مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی ٧ و ٨یان وه‌رنه‌گرتووه و ئێمه به مووچه‌ی مانگی (٧) ده‌ستپێده‌كه‌ین و دوای ئه‌ویش مووچه‌كانی مانگی (٨) و (٩) به مووچه‌خۆران ده‌ده‌ین".
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ مووچه‌كانی مانگه‌كانی داهاتوتریش هه‌وڵه‌ده‌دەن كێشه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق چاره‌سه‌ربكه‌ن.
وه‌زیری دارایی دەشڵێت" ئه‌گه‌ر به‌غدا نیه‌تیان پاكبێت به‌رامبه‌ر هه‌رێم، به‌دڵنیاییه‌وه مووچه‌كانی تریش ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ین و مووچه‌خۆرانی خۆمان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه شه‌و رۆژ ده‌خه‌ینه سه‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مووچه‌كانیان و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم".
دوێنێ یه‌كشه‌ممه ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا بە سێ گوژمە و لە رێگەى سێ بانکەوە بڕى دوو تریلیۆن و ١٠٠ ملیار دینار وەک پشکى هەرێم بنێردرێت و دواتر پاکتاو بکرێت کە بۆ مانگەکانى ئەیلول و تیشرینى یەکەم و دووەم دەبێت.