یەكەم رێكار بۆ ناردنی 700 ملیارەكەی هەرێم دەستی پێكرد


ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق یەكەم رێكاری بۆ ناردنی 700 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرج دەستپێكرد.

دوای ئەوەی لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی سێ مانگی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان درا، ئەمڕۆ نووسراوی فەرمی لەلایەن ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاراستەی وەزارەتی دارایی كرا.

ئەو پارەیەی كە بۆ سێ مانگ بڕیاری لەسەر دراوە كۆی گشتی دەكاتە دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار، بەڵام لە قۆناغی یەكەمدا 700 ملیار دینار لە رێگەی هەردوو بانكی رەشید و رافیدەین لقی هەولێر، وەك قەرز رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەكرێت.




PM:01:40:18/09/2023