لە هەولێر ئەندامێكی كەنەكە کرایە ئامانج


پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەشاری هەولێر كەسێكی نەناسراو چوەتەسەر بارەگای كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (كەنەكە) و تەقەی لە ئەندامێكی كەنەكە كردوەو بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

بەپێی زانیاریەكان، ئەو كەسەی چوەتە سەر بارەگای كەنەكە لەدوای نیوەڕۆ بووە و ئەندامێكی كەنەكەی بەناوی (دەنیز هێڤی) كوشتووە و دواتر هەڵهاتووە و تائێستاش دەستگیرنەكراوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو ئەندامەی كەنەكە نوێنەری كەنەكەیە لە باشوری كوردستان و خەڵكی باكوری كوردستانە و لە شاری هەولێر لەلایەن كەسێكەوە تەقەی لێكراوە و كوژراوە.



PM:06:43:18/09/2023