باوەڕ ناکەن نرخی فەرشە ئێرانیەکە چەندە کە بە رۆناڵدۆ درا

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کاپتنی یانەی ئەلنەسری پورتوگالی، ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ شاندی یانەکەی گەیشتنە تارانی پایتەختی ئێران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یانە ناوخۆییەکەی پێرسپۆلیس و دواتر دیارییەکی تایبەتی وەرگرت.

  لە ئێران و سعودیە وێنەی ڕۆناڵدۆیان بڵاوکردەوە کە یادگاریەکی بەنرخی فەرشی لوکس ئێرانی لە بەرپرسانی یانەی پەرسپۆلیس پێدرا کر نرخەکەی 300هەزار ریاڵی سعودیە کە دەکاتە نزیکەی79هەزار دۆلاری ئەمریکی.

 سبەی ئێوارە، سێشەممە، یاریی نێوان یانەی نەسر و یانەی پێرسپۆلیسی میوانداری، لە یاریگای ئازادی لە کاتژمێر 9:00، لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی کۆمەڵەی پێنجەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بەڕێوەدەچێت.

 ڕیاز لە ساڵی 2016 پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاران پچڕاند، دوای هێرشێکی خۆپیشاندەرانی ئێران بۆ سەر هەردوو باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تاران و کونسوڵخانەکەی لە مەشهەد، ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە لەسێدارەدانی نەمر ئەلنیمر، پیاوی ئایینی ناسراوی شیعە لەلایەن ڕیازەوە.

 بەڵام هەردوو وڵات ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیان دوای پچڕانێک کە بە ڕێککەوتنێکی نێوەندگیری چین لە 10ی ئازاردا کۆتایی پێهات.

 پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان کاتێک پەرەی سەند کە کۆماری ئیسلامی لە ٦ی جۆزەردان باڵوێزخانەی خۆی لە سعودیە کردەوە.


PM:08:46:18/09/2023