کەنەکە: ئاسایشی هەولێر لە تیرۆرکردنی نوێنەرمان بەرپرسیارەو تاوانبارن


هاوسەرۆکی گشتی کەنەکە، کە ئەمڕۆ نوێنەرەکەیان لە هەولێر لەناو ئۆفیسی رێکخراوەکەدا کرایە ئامانج،  ڕایگەیاند" هێرشێکی بەمجۆرە لە ناو شاری هەولێردا تاوانێکی گەورەیە و ئاسایشی هەولێر لەم هێرشە بەرپرسیارە"، هەروەها دەشڵێت" ئاسایشی هەولێر لەبەر ئەوەی وێڕای هەموو ئەو هەڕەشانەی لەسەر کەنەکە هەیە و ئەمنییەتی نووسینگەی کەنەکەی نەپارستووە، تاوانبارن".

لە بارەی بە ئامانجگرتنی نوێنەری کەنەکە لە نووسینگەکەیان لە هەولێر، ئەحمەد قەرەمووس هاوسەرۆکی گشتیی کەنەکە بانگەوازیی هەموو پارت و ڕێکخراو و هێزە کوردییەکان بەتایبەتی لە باشووری کوردستان دەکات کە بێدەنگ نەبن و هەڵوێست دەرببڕن، "چونکە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان نە هێزێکە و نە پارتێکی سیاسییە، بەڵکو چەترێکە بۆ ٣٨ پارت و هێز و ڕێکخراوی کوردیی لە هەر چوارپارچەی کوردستان، بۆ یەکڕیزیی و یەکێتیی نەتەوەیی کورد تێدەکۆشێت".

سەرۆکی کەنەکە پێیوایە" ئەو کەسەی کە ئەو هێرشەی ئەنجامداوە مومکین نییە بەبێ هاوکاری دەسەڵاتدارانی باشوور ئەو بوێرییەی کردبێت".

ئەحمەد قەرەسوو لە کۆتایی دەڵێت" بانگەوازیی لە ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکی هەرێم دەکەن دەمودەست هەڵوێستی خۆیان لە دژی ئەم هێرشە دەرببڕن، نووسینگەی کەنەکە لەژێر چاودێری ئاسایشدایە و کامێرای چاودێریی هەیە، بۆیە دەبێت دەمودەست بکوژ دەستگیربکرێت و بە سزای خۆی بگەیەندرێت".

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٨ـی ئەیلول، نزیک کاتژمێر ٠١:٣٠خولەک، لە شاری هەولێر، هێرشێکی چەکداریی کرایە سەر نووسینگەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کەنەکە و لە ئەنجامدا نوێنەری کەنەکە لە باشووری کوردستان بەناو "دەنیز جەواد بوولبن” شەهیدبوو.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٨ـی ئەیلول، نزیک کاتژمێر ١:٣٠خولەک، لە شاری هەولێر، هێرشێکی چەکداریی کرایە سەر نووسینگەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کەنەکە و لە ئەنجامدا نوێنەری کەنەکە لە باشووری کوردستان بەناو "دەنیز جەواد بوولبن” تیرۆرکرا.

تا ئێستا هێزە ئەمنییەکان و وەزارەتی ناوخۆ و پاریزگاری هەولێر و حکومەتی هەرێم راگەیاندنیان لەسەر ئەم رووداوە دەرنەکردووە.




PM:10:28:18/09/2023