مەسرور بارزانی لەبارەی بۆردوومانکردنی فڕۆکەخانەی عەربەت پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "پێویستە بە زووترین کات راستیەکان ئاشکرا بکرێن".
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ڕووداوه‌كه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت دڵگرانی كردووین، پێویسته به زووترین كات لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان لێكوڵینه‌وه‌یه‌كی ورد له هۆكار و چۆنیه‌تی ئه‌م ڕووداوه بكه‌ن و ڕاستیه‌كان ئاشكرا بكرێن".
دەشڵێت" سه‌ركۆنه‌ی هه‌ر جۆره پێشێلكردنێكی سه‌روه‌ری خاكی كوردستان و عێراق و هه‌موو كارێكی نایاسایی ده‌كه‌ین كه ده‌بێته هۆی شێواندنی ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان".
پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ بە فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌تی کرایە ئامانج و به‌هۆیه‌وه سێ پێشمه‌رگه‌ی دژه‌تیرۆری كوردستان (CTG) بوونە قوربانی و سێ پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربوون.