"ئەگەر یەكێتی‌و پارتی راستده‌که‌ن، لەباشور هێرش بكەنە سەر داعش"
گەریلاکانی کەجەکە
ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەری كەجەكە بانگەوازی یەكێتی‌و پارتی دەكات‌و دەڵێت "ئەگەر ئێوە دەخوازن پشتگیری بكەن لە باشوری هێرش بكەنەسەر داعش".
دۆران كاڵكان ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری كەجەكە بانگه‌وازی له یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و راگه‌یاند که به‌شه‌ڕێکی هه‌مه‌لایه‌نی له‌دژی گروپه چه‌ته‌کانی داعش له‌باشووری کوردستان ده‌توانن پشتگیری کۆبانێ بکه‌ن .
کاڵکان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌کرد که له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ی له گه‌لی کورد ده‌کرێن ، پێویسته ئیدی بۆچوونی پارچه‌بوون کۆتایی پێبێت .
دۆران کاڵکان ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری KCK به‌شداری به‌رنامه‌ی ( پۆله‌تیکا ئالان)ی ستێرک تیڤی بوو و له‌باره‌ی به‌رخۆدانی کۆبانێ و تێکۆشان له‌دژی گروپه چه‌ته‌کانی داعش هه‌لسه‌نگاندنی گرنگی کرد .
دۆران کاڵکان ره‌خنه‌ی له چه‌مک و لێدوان له‌ژێرناوی ( هاوکاری) گرت و وتی :" ئه‌و چه‌مکه هه‌ڵه‌یه ، پێویسته چه‌نده خه‌ڵکی کۆبانێ ، که‌رکوک ، شه‌نگال ده‌سته‌ک بکرێت ، چه‌نده ده‌سته‌ک ناکرێت . ئه‌مه ئاشکرایه نیه . دۆخێکی به‌و شێوه‌یه هه‌یه که هه‌موو که‌سێک بۆ هه‌بوون و دوارۆژێکی ئازاد به‌رخۆدان و شه‌ڕده‌کات . هێرشه‌کان له‌به‌رامبه‌ر ته‌واوی کوردانن . بۆیه ده‌بێت هه‌موو کورد له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌کان هه‌بوون و دوارۆژی ئازادی خۆی بپارێزێت . ده‌بێت به یه‌کێتی و یه‌ک ریزی به‌رخۆدان و تێکۆشان بکرێت و هێرشه‌کان تێکبشکێنرێن ."
کاڵکان وتیشی: هه‌موو که‌س وه‌ستاوه ، داعش له‌شوێنێک کۆبۆته‌وه و به‌گوێره‌ی خۆی هێرشی شوێنه گرنگه‌کان ده‌کات . هه‌روه‌ها ئاماژه به لێدوانی پیشتوانی بۆ کۆبانێ کرد و ووتی :" ئه‌مه به قسه نابێت . ته‌نیا ( ئێمه یارمه‌تی ده‌ده‌ین ) نابێت . ئه‌گه‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ی به‌کرداری بیکه له‌به‌رامبه‌ر دوژمن بیکه . هێرشێک بکه با بیبینین . باشه شتێکی به‌و ره‌نگه هه‌یه ، نه‌خێر . ئه‌وانه‌ی نه‌یکه‌ن ئه‌وکاته لێدوانه‌کانیان بێ واتایه . زیاتر له سه‌دا 30ی باشووری کوردستان له‌ژێر ده‌ستی چه‌په‌ڵی داعش دایه . ئه‌گه‌ر PDK و YNK ده‌خوازن پشتیگری بکه‌ن ، با له‌باشووری کوردستان هێرش بکه‌نه سه‌ریان . له‌هه‌موو شوێنه‌کان به‌ره‌ی شه‌ڕبکه‌نه‌وه ، با یه‌کجار ئه‌و هێرشه بکه‌ن ، ئه‌وکاته ئێمه ده‌بینین که داعش ده‌توانێت هێزی خۆی کۆبکاته‌وه و هه‌ره‌شه‌ی کۆمه‌ڵکوژی بکات له‌کۆبانێ یان نا . بۆیه پشتگیری به‌و ره‌نگه ده‌بێت . جگه له‌مه ئه‌وه‌ی دیکه جیا له پروپاگه‌نده بۆ رایگشتی شتێکی تر نیه ."
PM:03:14:22/09/2014