لە ساڵیادی ریفراندۆم، شاسوار عەبدولواحید پەیامێكی بڵاوكردەوە


شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت، "بە هەموو حیزبەكانەوە دوای ریفراندۆمەكەی بارزانی كەوتن، ئێستاش هەموو دەپاڕێنەوە مووچەی مانگێكیان پێبدەن".

 شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامێكدا بەبۆنەی شەشەمین ساڵیادی ریفراندۆمەوە كە ئەمڕۆیە رایگەیاندووە "بە هەموو حزبەكانەوە دوای ریفراندۆمەكەی بارزانی كەوتن، ئێستا هەموو دەپاڕێنەوە مووچەی مانگێكیان بدەنێ".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "ئەمریكا ئامادە بووە هەموو پشتیوانییەكی كورد بكات، بەڵام ریفراندۆم ئەنجام نەدرێت و دوابخرێت، بەڵام گوێیان بە هۆشدارییەكان نەدا و ئەنجامیاندا و كوردیان بە ئەمڕۆ گەیاند".

https://fb.watch/nhdQMpYZ9V/




PM:03:22:25/09/2023