ڕۆژنامەنووس و نوسەرێکی کورد کۆچی دوایی کرد

ڕۆژنامەنووس و نووسەری کورد سەید ئەڤرەن لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەهۆی جەڵدەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد. 

یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" سەید ئەڤرەن کە ماوەیەکی زۆرە تووشی نەخۆشی دڵ بووە، لە ٢٢ی ئەیلول لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا ماوەیەک لە ژێر چاودێری پزیشک بووە و دواجار لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد". 

سەید ئەڤرەن یەکێک بوو لە ڕۆژنامەنووسە دیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز و پێش گیان لەدەستدانی پەیامێکی بە ناونیشانی (بەرەو گەشتی کۆتایی!) نووسیووە کە دەقی پەیامەکەی بەم جۆرەیە:

بەرەو گەشتی کۆتایی!

بۆ ئەوەی واتا بە هەموو ساتێکی ژیان ببەخشرێت، پێویستی بە تێکۆشانێکی گەورە ھەیە، منیش لە پێناو ئەو واتایەدا تێکۆشانێکی گەورەم بەڕێوەبرد، من کورد بووم و دەبوو گەلەکەم ئازاد بێت، لەو پێناوەشدا تا دوا هەناسەم پێنووس و و کامێراکەم خستە کار و قسەی خۆمم کرد، ئێستا لێی ورد دەبمەوە، چەند نەوە گۆڕدران؟ ئەوەی دەیزانم ئەوەیە، کە ئێمە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر بووین و گەشەمان کرد…

ئێمە لەو فەلسەفەیەوە هاتووین "تەنانەت لە گۆڕیشدا بین ئەرکی خۆمان بۆ ئازادیی ئەم گەلە جێبەجێ دەکەین” وە کردوومانە بە پێوەری خۆمان، هەر بۆیە ئێمە ھەبووین و دەژین.

باپیرم کاتێک لەگەڵ شێخ سەعید ھەنگاوی نا، ئەم تێکۆشانە دەستی پێکرد، من نەوەى باپیرەمم، ئەو ئاڵایەی وەرمگرت لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە بە شەکاوەیی ڕامگرت، لە ئامەدەوە ھەتاکوو خەرزان، لە عەفرینەوە تا قامیشلۆ، لە زاپەوە تا سلێمانی، لە ورمێ تا مهاباد، لە هەموو شوێنێک بووم، ئێستا لایەکم باکوورە، لایەکم ڕۆژئاوایە، لایەکم باشوورە و لایەکیشم ڕۆژهەڵاتە، بە تەواوی بووم بە کوردستان، ئیدی ملیۆنان کەس ڕێچکەی من دەگرنەبەر و درێژە بەو نەریتە دەدەن…

زۆر شت هەبوون کە دەبوو ئەنجام بدرێن، بەڵام کات ھەر ئەوەندە ڕێگەی پێدام.

لە خێر و خۆشیدا بن!


AM:09:44:26/09/2023