(سپی) زانیاری ورد لەسەر كۆنگرەی یەكێتی بڵاودەكاتەوە


ئەمڕۆ لە كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەنجومەنی سەركردایەتی هەڵدەبژێردرێت و پاشان ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندی سیاسی و ئەنجومەنی ناوەند بۆ دوای كۆنگرە دادەنرێن.

كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هۆڵی تەلاری هونە ربە بەشداری 600 ئەندام دەستی بە كارەكانی كرد، بڕبارە ئەمڕۆ سەرۆكی یەكێتی كە تاكە كاندید بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی ئێستا یەكێتییە هەڵبژێردرێت، دواتر ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی لە 124 ئەندامەوە بۆ 50 بۆ 60 ئەندامەوە هەلدەبژَێدرێن.

هەرچەندە بڕیارە دوای كۆنگرە، ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندی سیاسی و ئەنجومەنی ناوەند هەڵبژێردرێن، بەڵام بەپیێی زانیارییەكانی سەرچاوەیەك بۆ (سپی) پێناچێت، دوای كۆنگرەش، ئەو دوو ئەنجومەنە پێكبهێنرێن و رەنگە تەنها وەك ناو بمێننەوە.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، گرفتێكی دیكەی پێش كۆنگرە، یەكلایینەبوونەوەی جێگرانی سەرۆكی یەكیتَییە، چونكە چەند سیناریۆیەك هەبوون بۆ هەڵبژاردنی جێگران كە ژمارەیان چەند كەس بێت و ئەگەرێك هەبووە ژمارەكە بگاتە 10 جێگر، بەڵام ئەوەش یەكلایی نەكراوەتەوە.

سەرچاوەكە روونیكردەوە، شەوی رابردوو ململانێی نێوان ئەندامان گەیشتبووە ئاستێكی مەترسیدار تا هەڵوەشانەوەی بەستنی كۆنگرەش، بەڵام دواتر هەندێك لە كێشەكان چارەسەر بوون.


بەستنی ئەم كۆنگرەیەكی یەكێتی لەكاتێكدایە كە چەند سەركردەیەكی دیاری ئەو حیزبە بایكۆتی كۆنگرەكەیان كردوە ئەوانیش (بەرهەم ساڵح، مەلا بەختیار، سۆران جەمال تاهیر وتەبێژی یەكێتی).



AM:11:30:27/09/2023