بەرگری شارستانی عێراق زانیاری زیاتر لەسەر ڕووداوەكەی حەمدانیە بڵاودەکاتەوە

بەرگری شارستانی عێراق دەربارەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای حەمدانییە ڕایدەگەیەنێت" هۆڵی ئاهەنگەکە بە ماددەی تایبەت بە کەرەستەیەکی بیناسازی دروستکراوە کە بەم هۆیەشەوە بە خێرای ئاگرەکە بڵابووەتەوە". 

بەرگری شارستانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" هۆکاری ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای حەمدانیە، بەهۆی بەکارهێنانی یارییە ئاگرینەکان ڕوویداوە، هەروەها بەهۆی ئەوەی هۆڵی ئاهەنگەکە بە ماددەی تایبەت بە کەرەستەی بیناسازی لە ئەلەمنیۆم و پلاستیک دروستکراوە بەم هۆیەشەوە بە خێرای ئاگرەکە بڵابووەتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، تەواوی دەرگاکانی خزمەتگوزارییەکانی هۆڵەکە داخراون تەنیا دەرگای سەرەکی هۆڵەکە کراوەتەوە بەم هۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆر لە ئامادەبووانی ئاهەنگەکە برینداربوون و گیانیان لەدەستداوە.

شەوی ڕابردوو ئاگر لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە ناحیەی حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە (١٠٠) کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٥٠ کەسى دیکەش برینداربوون.


PM:08:01:27/09/2023