(سپی) زانیاری لەسەر کارەکانی سبەینێی کۆنگرەی یەکێتی بڵاودەکاتەوە

بڕیارە لە دانیشتنی سبەینێی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیدا ئەو شەش لیژنەیەی دروستکراون راپۆرتەکانیان ئامادە بکەن تا پێشکەشی ئەندامانی کۆنگرەی بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، لە دانیشتنی سبەینێ دووەم رۆژی کۆنگرەی یەکێتی، دانیشتنی گشتی ئەندامانی کۆنگرە ناکڕێت، بەڵکو ئەو شەش لیژنەیەی کە ئەمشەو دروستکراون بۆ تاوتوێی دۆخی ناوخۆی حیزب، کۆبوونەوەی خۆیان دەکەن و پاشان راپۆرتەکانیان پێشکەشی ئەندامانی کۆنگرە دەکەن.

هەربەپێی زانیارییەکان، پێدەچێت رۆژی هەینی کە سێیەم رۆژ و دوا رۆژی کۆنگرەیە ئەندامانی نوێی سەرکردایەتی هەڵبژێردرێن.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی بە بەشداری (٦٠٠) ئەندام لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی دەستیپێکرد و لە رێوڕەسمی دەستپێكی كۆنگرەکەدا ژمارەیەك لە سەركردەی حزبە سیاسیەکانی عێراق و لەتیف ڕەشید و نێچیرڤان بارزانی بەشداربوون و بڕیارە بۆماوەی سێ رۆژ بخایەنێت.


PM:11:01:27/09/2023