"بەهۆی راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمەوە، بەرهەمهێنانی نەوت کەمیکردووە"

وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمەوە، بەرهەمهێنانی نەوت بەڕێژەی ٥٠٪ کەمیکردووە". 

مایڵز کاگینز وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەمشەو پێنج شەممە لە بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئاڕتی رایگەیاند" بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم بەڕێژەی ٥٠٪ کەمیکردووە و ناچێتە نێو بازارەکانی نەوتی جیهانەوە، ئەمەش کاریگەری هەبووە لەسەر نرخی نەوت لە جیهاندا".

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرینەی کۆمپانیا جیهانییەکان کارمەندەکانیان گەڕاندووەتەوە بۆ وڵاتەکانیان و بەرهەمهێنانی نەوتیان راگرتووە و چاوەڕێی لێکتێگەیشتنی بەغدا و هەرێمن بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان.

ئەوەشی خستەڕوو، کۆمپانیا جیهانییەکان دوو مەرجیان هەیە بۆ دەستکردنەوە بە بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم ئەوانیش هەبوونی لێکتێگەیشتنێکی روون لە نێوان هەرێم و بەغدا لەبارەی فرۆشتنی نەوت، قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی بەر کۆمپانیاکان کەوتووە.


PM:08:30:28/09/2023